بەرپرسی نوسینگەی بەغدای رۆیتەرز لە ترسی حەشدی شەعبی هەڵات

0

نوچەنێت-سی ئێن ئێن

بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاژانسی هەزاڵی رۆیتەرز لە عێراق ،نید پاركەر، بەغدای پایتەختی عێراقی بەجێهێشت، بەهۆی ئەوەی تووشی هەڕەشەی كوشتن بووەوە لەسەر ئەو راپۆرتانەی ئاژانسی رۆیتەرز كە باس لە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە تكریت لەلایەن حەشدی شەعبی دەكەن.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردۆتەوە هەڕەشەكان لە پاركەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە پەیجێك بەناوی “ئەلمیترەقە” بڵاوبوونەتەوە كە بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەكان هی گروپێكی شیعەیە كە لەناو حەشدی شەعبیدان.

جگە لەوەی چەندین پۆست و كۆمێنت لە پەیجەكەوە داوای راوەدونانی پاركەریان كردبوو، یەكێكیان لە پێنجی ئەم مانگەدا نووسیبووی “باشترین رێگاچارە ئەوەیە لە قسەكردنی بخەین، راوەدوونان بەس نییە!”.

وتەبێژی رۆیتەرز لەدوای رۆیشتنی پاركەر لە عێراق جەختی كردۆتەوە كە راپۆرتەكانی رۆیتەرز لەبارەی تكریتەوە ورد و بێلایەنن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com