نوچه نێت
” كورده‌كه شتێكى نییه جگه له‌با” یه‌كێك له‌باوبانگترین قه‌سیده‌كانى مه‌حمود ده‌رویشى شاعیرى گه‌وره‌ى عه‌ره‌ب. ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ى بۆ نووسه‌رى گه‌وره‌ى كورد سه‌لیم به‌ڕه‌كات نووسیوه. مه‌حمود له شیعره‌كه‌ى دا جگه له‌باسكردن و وه‌سفكردنى سه‌لیم، باس له كورده‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ” كورده‌كان له ئاگرى هه‌قیقه‌ت نزیك ده‌بنه‌وه و دواتریش وه‌ك په‌پوله‌ى شاعیران ده‌سوتێن”. ده‌رویش هه‌ستێكى زۆر جوانى بۆ كورد هه‌بووه ئه‌و قه‌سیده‌یه‌شى له‌چه‌ند وڵاتى عه‌ره‌بى خوێندۆته‌وه. ئه‌و ده‌نگه چێژێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه ده‌رویش به‌ده‌نگى خۆى قه‌سیده‌كه‌ى ده‌خوێنێته‌وه، به‌مشێوه‌یه ده‌ست پێده‌كات و ده‌ڵێ”
” كاتێك سه‌ردانى كورده‌كه ده‌كه‌م، ئایینده‌ى بیر ده‌كه‌وێته‌وه
به گه‌سكى غوبار له‌خۆى دوور ده‌خاته‌وه و ده‌ڵێ : وازم لێ بهێنه.
چیا هه‌ر چیایه”.
له‌شوێنێكى دیكه‌ش ده‌ڵێ” له‌مه‌نفادا(با) وه‌سیه‌تى كورده بۆ كورد”
گوێبیستى ده‌نگى ده‌رویش به: