عەلاوی پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە بارزانی دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
عەلاوی و بارزانی كۆبونەوەو پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و رەوشی ئەمنیی و سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرەی دیكەی دیدارەكە بوون.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئەمرۆ شەممە 11ـی4ـی2015 لە سەڵاحەدین،مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە ئەیاد عەللاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆك كۆماری عێراق خۆشحاڵیی خۆی بەو دیدارە نیشان دا و دەستخۆشی و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی بەسەر تیرۆریستان لە بارزانی كرد و هیواشی خواست تیرۆریستان لە عێراق بەتەواوی تێكبشكێندرێن و ئارامی و ئاسایش بۆ وڵات بگەڕێتەوە“.

لەبەرانبەریشدا”بارزانی بەخێرهاتنی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵی کرد و لە وتەیەکدا جەختی کردەوە کە پێشمەرگە زۆر قارەمانانە بەرگری لە خاك و وڵات دەكات و توانی ئەفسانەی داعش تێكبشێنێت و ئێستا تیرۆریستان لە شکستی بەردەوامدان و هبچ داهاتوویەكیان لەم وڵاتەدا نییە“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە ڕەوشی ئاوارە و لێقەوماوانی شەڕی داعش کرا و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد کە باوەشی بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران کردۆتەوە و وێڕای باری قورسی دارایی و شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان بەڵام کوردستان نوایەکی ئارامی لێقەوماوان بووە“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و رەوشی ئەمنیی و سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو و تەئکید لەوە کرایەوە کە بۆ تێپەڕبوون لەم دۆخەی ئێستا پێویستە هەماهەنگی و هاوکاریی لەنێوان هەردوولا و هاوپەیمانێی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەردەوام بێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com