ئەو راپەرە ئەمریكییەی هاتە کوردستان دەستگیرکرا

0


نوچه‌ نێت- رووداو
راپەری بەناوبانگی جیهانی نێلی، لە رۆژی شەممە 12-ی نیسانی 2015 لە ویلایەتی تێنێسی دەستگیرکرا.

بەپێی بەیاننامەی پۆلیسی ویلایەتی تێنیسی لە ئەمەریکا، ئۆتۆمبێلەکەی نێلی بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی راگیراوە، دوای پشکنین دەرکەوتووە کە ناوبراو ماددەی هۆشبەری پێبووە.

ئەوەش بڵاوکراوەتەوە، کە ئۆتۆمبێلەکەی نێلی چەندین کەسی تێدابووە و تۆمەتبارن بە هەڵگرتنی چەک و بوونی ماددەی هۆشبەر، ئەمەش جاری یەکەم نییە کە نێلی بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیربکرێت، لە ماوەی رابردووشدا لەسەر هەمان تاوان جارێکی دیکە دەستگیرکراوە و بە بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمەریکی سزادراوە.

نێلی بەیەکێک لە بەناوبانگترین راپەرە ئەمەریکییەکان دادەنرێت لە جیهاندا، لە مانگی رابردوودا بەمەبەستی گۆرانیگوتن لە ئاهەنگی کۆتایی خولی راپەڕین کە دەزگای خێرخوازی روانگە ئەنجامی دەدات، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com