تاڵەبانی: مەسرور بارزانی پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی حیزبی بەكاردێنێت

0

نوچەنێت: هەولێر

بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەڕلەمانی كوردستان، هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت: “مەسرور بازرانی پۆستەكەی بۆ بەرژەوندی حیزبی بەكاردێنێت”.
لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی میللەت پرێسی نزیك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بێگەر تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەڕلەمانی كوردستان، رایگەیاند، ئەگەر حەیدەر شەشۆ ئازاد نەكرێت، ئەوا یاسای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێننەوە.
تاڵەبانی لە درێژەی لێدوانەكەیدا وتوویەتی: “پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، بۆ بەرژەوەندی حزبێكی دیاریكراو بەكاردەهێنرێت و ئەگەر حەیدەر شەشۆ ئازاد نەكەن ئەوا پشتگیری لایەنەكانی ترمان لەگەڵدایە و داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای ئەنجومەنی ئاسایش دەكەین”.
حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی شەنگالە، كە سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبییە و لە هەمانكاتیشدا ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، چەند رۆژێكە بە هۆكاری درووستكردنی هێزی چەكداری لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەستگیركراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com