داعش فەوجێكی گەمارۆداوە

0

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

ئەفسەرێكی سوپای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی وتووە كە داعش فەوجێكی سوپای عێراقی لەنزیك سەددامییەی سەرسار گەمارۆداوە كە دەكەوێتە نێوان ناحیەی گەرمەی رۆژئاوای بەغداو قەزای سامەڕای پارێزگای سەلاحەدین.

ئەفسەرەكە كە پلەی نەقیبی لە فەرماندەیی فیرقەی یەكی سوپای عێراق هەیە و لەبەر هەستیاریی بابەتەكە نەیویستووە ناوی ببرێت، وتوویەتی “سەرەتا سێ‌ خۆكوژ لەناو بارەگەی فەوجی چواری سوپادا بە ئوتومبیلەكانیانەوە خۆیان بە ژووردا كرد و خۆیان تەقاندەوە و ژمارەیەك سەۆبازیان كوشت و برینداركرد”. لە درێژەی وتەكانیدا ئەفسەرەكە ئاشكرای كردووە “دواتر چەكدارانی داعش هێرشیان بردە سەر بارەگاكە و گەمارۆیان دان و ئێستا فەوجەكە داوای فریاگوزاریی خێرا دەكەن بەتایبەت لەلایەن فڕۆكەكانەوە”.

لای خۆیەوە فالح عیساوی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار وتویەتی ئەگەر لە چەند كاتژمێری داهاتوو فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دەستێوەردان نەكەن، شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنباریش دەكەوێتە دەست داعش، چونكە ئەوێش گەمارۆ دراوە.

عیساوی وتویەتی دوێنێ‌ داعش ناوچەكانی باكووری رومادیی داگیركردووە، ئەویش دوای ئەوەی حەشدی شەعبی لە مەیدانی جەنگ كشانەوە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانیش بە تەنها نەیانتوانی رووبەڕووی داعش ببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com