“زۆربەی بنەماڵەی شەهیدەكان بە منداڵەكانیان نەوتووە، باوكیان شەهید بووە”.

0

“بەشێكی زۆری بنەماڵەی شەهیدەكانی دەستی داعش، لە دۆخێكی خراپدان”.

پەرلەمانتارێك: زۆربەی بنەماڵەی شەهیدەكان بە منداڵەكانیان نەوتووە، باوكیان شەهید بووە

نوچەنێت: هەولێر

لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی داعشەوە، تا ئێستا ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە شەهید بوون، كە بە گوتەی پەڕلەمانتارێك، بەشێكی زۆری بنەماڵەی ئەو شەهیدانە، لە دۆخێكی خراپدان، تا ئێستایش زۆریان نەیانتوانیوە بە منداڵەكانیان بڵێن، باوكیان شەهید بووە.
شەڕی داعش لە سەرەتاكانی مانگی هەشتی ساڵی 2014 یەخەی بە هەرێمی كوردستان گرت، چونكە داعش لە دوای داگیركردنی موسڵ سێهەم گەورە شاری عێراق، پەلاماری ناوچەی شەنگالیان دا و داگیریان كرد، بەو داگیركردنەیش دەستیان دایە رەشەكوژی كوردانی ئێزیدی و رفاندنی كچ و ژنەكانیان و فرۆشتنەوەیان، ئیتر لەو كاتەوە تا ئێستا چیرۆكی جۆر بە جۆر لەسەر ئەو شەڕە دەبیسترێت، كە دواترینیان لە زاری پەرلەمانتارێكی كوردستانەوە بڵاو دەكرێتەوە.
حەیات مەجید پەرخی كە ئەندامی پەڕلەمانی كوردستانە، لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی داعشەوە تا ئێستا لەگەلَ هاوڕێكانی سەردانی چەندین بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەكانی ئەو شەڕەیان كردووە، كاتێك باسی ئەو بنەماڵانە دەكات، پەنجە بۆ خەمەكانیان رادەكێشێت، كە بە وتەی ئەو، بەشێكی زۆری ئەو بنەماڵانە لە دۆخێكی خراپدان، دەیشڵێت: “زۆربەی بنەماڵەكان بە منداڵەكانیان نەوتووە، باوكیان شەهید بووە”.
حەیات كە لە هەمانكاتدا بڕیاردەری فراكسیۆنی زەرد و بڕیاردەری (لیژنەی بەرگری لە مافی ئافرەت)ی پەرلەمانی كوردستانە، لە بارەی چیرۆكی ژیانی ئەو بنەماڵانەوە دەڵێت: “لە سەردانەكەماندا گوێبیستی ئازار و مەینەتیەكانیان بووین، تا ئیستاش زۆر لە بنەماڵەكان نەیانتوانیوە بە منداڵەكانیان بڵێن باوكتان شەهید بووە”.
شەڕی داعش ئەگەرچی ئەرك و واجباتەكانی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی قورستر كردووە، بەڵام بارگرانی زیاتری بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵكیش پەیدا كردووە، چونكە هەڵگیرساندنی ئەو شەڕە هاوكات بوو لەگەڵ ئەو ئابڵۆقە ئابوورییەی كە بەهۆی سیاسەتی نەوتییەوە، لەلایەن بەغداوە بەسەر هەرێمدا سەپاوە، ئەمەیش كاریگەری لەسەر بازاڕ و ژیان و گوزەرانی هەموو خەڵكی كوردستان داناوە، ئەو پەڕلەمانتارەی كوردستان لە بارەی ژیان و گوزەرانی بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەكانەوە دەڵێت: “ئەوان لە بارودۆخێكی دەروونی و ئابووری خراپدان، زۆربەیان لە كڕێچیدان، بۆیە پێویستە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بیر لە ژیان و بارودۆخی ئەو خانەوادانە بكەنەوە و كەمێك ئازارەكانیان سوك بكەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com