داعش 43 سەربازی عێراقیی بە دیل گرت

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

لەكاتێكدا هیزە عێراقییەكان لە ئامادەسازیدابوون بۆ هێرش بۆسەر ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار و بە ژمارەیەكی زۆر كۆبوبونەوە، داعش پەلاماری دان و زیانێكی زۆری پێگەیاندن.

بەگوێرەی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ داعش توانیویەتی لە ئەنجامی ئەو هێرشە چاوەڕواننەكراو و كتوپەڕەدا ناوچەكانی ئەلبوعێسە و ئەلبوفراج داگیر بكات و چەندین چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆریشی لەدەست هێزە عێراقییەكان سەندووە، چەندین سەربازی كوشتووە و43 كەسیشی لێ‌ قۆڵبەست كردوون.

ئەو دژەهێرشەی داعش لەكماتێكدایە كە عێراق پێیوابوو لەدوای شەڕی تكریت، داعش ورەی رووخاوە و بە ئاسانی بە پارێزگای ئەنباری سوننەنشینیان لێ‌ پاكدەكرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com