شوان شەفیق : دوو عاشقی جاویدانی
ڕۆحی شکەستم،
به‌ده‌م ئه‌م ئێواره نابه‌ڵه‌ده‌وه
پیاسەيه‌كى جاويدانى
به‌شه‌قامه‌كانى رۆحتدا دەکات
ئەوەتا لە غوربەتەوە باڵى ئه‌نگێوراوى دەگرێ
تا بە نيوه نيگاى تاريك و روونى تۆ بگات،
بهێڵە با تژى بين لە ماچی شيـــــــرين.
پەلکەزێڕينەيه‌ك وێنا بکەين
گۆرانیی باشوور بۆ باکوور بڵێينەوە !
لە خۆرهەڵات تا خۆرئـــــــــــــــاوا
دەستم بگرە با سەما بکــەيـــــن.
***********
لە ئينجانەی نێو تاقى ماڵەکانــى ئه‌ويندا
شەوبۆ، شــــــــــــەونم و نێرگـــــــــزی بەهارانيـــــن،
لە بەستەڵەکی ئه‌م زستانه‌ى ئه‌ويندا
کاژو سنەوبەری بناری کەژو کێو و هه‌ردانین.
***************
تۆ .. لەم کوێستانی دڵه‌دا ..
باوه‌شێك بەفری زستانـــی
له‌م وه‌رزى قاتى سه‌ماى زيووينى رۆحه‌دا
مرواريی .. ياقووتی .. مەرجانی،
بەسەر تەنافی ڕۆحــمەوە
تک تک .. نم نمەی بارانی.
*******************
لە گەرميانى رۆح پرووكێنا
ده‌نكێ گەنمی ژێر هەتـــاو و
چڵێ نێرگزى به‌ر بارانم.
تينووی سێبەری بەيانـــــم،
دەتوێينەوە بەسەر يەکدا
دەژێينەوە لەتوێى يەکتردا
هێز نامێنێ لەگەردووندا
ڕەنگ و دەنگ و هزر و ڕۆحــــمان
لە يەکــتر جــــیابکاتـــەوە
لە باکـوورى دڵ تۆ
له باشوورى جه‌سته مـن
پێکهاتەی يەك دڵ و گيانين.
ورده ورده له‌نێو هه‌ناسه‌ى ژێر باڵى يه‌كتریدا
ده‌توێينه‌وه هێمن .. هێمن !
*******************
له پايز دا ..
قاز و قوڵينگی کەنار ڕووبارەکانين
له زستاندا ..
شـەپۆلی بێســنــــووری دوای کـــەشــتییــەکانیــــــن
له‌به‌هاردا ..
نمه ئاونگ و ده‌نكه شەونمی خەوتووی سەر گەڵاکانین
له هاويندا ..
تیــــشکـــی هەڵهاتـــــــووی خۆراسانیــــن
لەمەملەکەتی ئەوینداراندا
خاوەن کووخێکی خنجیلەی عاشقانین.
***************************
هەر عاشقە و چاوەڕوانە
بۆت بوومە وەلی دێوانە
تەماشاکە!
باڵدادانی کۆتری عەشق
لە ژوواندا چەندە جوانە.