سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد بۆ سەعدی پیرە: ئەو رۆژانە گوزەشت چاو لە فایلەكان بپۆشرێت

0

 

نوچەنێت: هەولێر
سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی كوردستان، لە وەڵامی لێدوانێكی سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییدا رایگەیاند، ئەو زەمەنە بەسەرچوو، كە چاو لە فایلەكان بپۆشرێت و بە سانایی بۆ ئەو كەسانە بچێتەسەر، كە جورئەت دەكەن پەیوەندی بە گروپگەلی دژ بە دۆزی كوردستانەوە بكەن.
ڕۆژی (10/4/2015) سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا بۆ ماڵپەڕی خەندان، گوتی: “دەستگیركردنی حەیدەر شەشۆ پەیوەندی بەوە هەیە كە نەبووە بە پارتی”، لە بەرانبەریشدا ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی كوردستان، سەرەڕای رەتكردنەوەی ئەو زانیارییە، ڕایگەیاند: “دەرگاكانی پارتی هێندە ئاسان نین، كە خەڵكێك بتوانێت لێی بێتە ژوورەوە، ئەگەر فایل پاك نەبێت!”.
سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد وتیشی “ئەو لێدوانەی بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە جگە لەوەی ڕاست نیە، ئەوەشمان بیر دێنێتەوە بڵێین: ئەو زەمەنە گوزەشت كە هەر كەسێك جورئەت بكات پەیوەندی بە گروپگەلی نەیار بە دۆزی كوردستان بكات و بە سانایی بۆی بچێتە سەر، واتە ئەو ڕۆژانە چوون كە فایلداران لە جیاتی هێنانیان بۆ بەردەم دادگا، ببنە دەمڕاستی خەڵك و شۆڕشگێڕیمان پێبفرۆشن”.
حەیدەر شەشۆ ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، هاوكات فەرماندەی هێزێكیشە بە ناوی هێزی پاراستنی شەنگال، لە رۆژی (2015/4/6) بە هۆكاری پەیوەندی كردن بە هێزەكانی حەشدی شەعبی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەستگیركرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com