سەرچاوەیەك لە یەكێتی: سەركردایەتی ئاگاداری ئەو هاوكارییانەیە كە بەغدا بە حەیدەر شەشۆی داوە

0

سەرچاوەیەك لە یەكێتی: سەركردایەتی ئاگاداری ئەو هاوكارییانەیە كە بەغدا بە حەیدەر شەشۆی داوە

 

نوچە: تایبەت

سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، سەركردایەتی حیزبەكەی ئاگاداری ئەو هاوكارییانەیە، كە لە لایەن بەغداوە، بە حەیدەر شەشۆ دراوە، هێزەكەی شەشۆیش دان بەوەدا دەنێن، كە سەر بە حەشدی شەعبین.
دوای دەستگیركردنی حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی شەنگال لە لایەن ئاسایشی دهۆكەوە، كاردانەوە سیاسییەكان لە دوای ئەو رووداوەوە بەردەوامە، چونكە شەشۆ جگە لەوەی كە فەرماندەی هێزی پاراستنی شەنگالە، هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیشە، بۆیە لە كاردانەوەكاندا پشكی شێر بەر ئەو لایەنە دەكەوێت.
سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە نوچەنێتی راگەیاند: “سەركردایەتی یەكێتی ئاگاداری ئەو هاوكارییانەیە كە لە لایەن بەغداوە بە حەیدەر شەشۆ دراوە”، ئەو سەرچاوەیە باسی جۆر و بڕی ئەو هاوكارییانەی نەكرد، بەڵام وەك ئەو وتی: “بەشێكی زۆری هاوكارییەكان سەركردایەتی یەكێتی ئاگادارییەتی”.
هێزی پاراستنی شەنگال هێزێكی كوردانی ئێزیدییە و لەلایەن حەیدەر شەشۆ كە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، دامەزراوە، لە راگەیاندراوێكی ئەو هێزەدا، كە وەڵامی نامەیەكی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، لەسەر هۆكارەكانی دەستگیركردنی فەرماندەكەیان، دان بەوەدا دەنێن، كە ئەوان هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبین.
بە گوێرەی یاساكانی هەرێمی كوردستانیش، رێی بە دامەزراندنی هیچ هێزێك نادرێت، كە لە ژێر چەتری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا نەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com