نوچەنێت.ههولێر:
پارتى دیموکراتى گەلان هەدەپە ناوى کاندیدەکانى بۆ هەڵبژاردنەکانى تورکیا ڕاگەیاند و هاوسەرۆکى پارتەکەش دەڵێت، “بەربەستى لەسەدا ١٠ تیدەپەڕێنین”.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى هەدەپە ڕایگەیاند، هەدەپە بۆ هەموو گەلانى تورکیا تێدەکۆشێت و کاندیدەکانى هەدەپە نوێنەرایەتى هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانى تورکیا دەکەن و کاردەکەن بۆ پاراستنى مافى هەموو ئەو پێکهاتانە.
دەمیرتاش ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەوان بەردەوام دەبن لە پرۆسەى ئاشتییانەى خۆیان لە تورکیا.
وتیشى “هەدەپە دەتوانێت بەربەستى لە سەدا دە تێپەڕێنێت”.
کاندیدەکانى هەدەپە ژمارەیان ٥٥٠ کاندیدە و لە نەتەوە جیاوازەکانى تورکیا پێکهاتوون و لەسەدا ٤٠یان ژنن.
هەڵبژاردنەکانى تورکیا بڕیارە حەوتى حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، بۆ یەکەمجارە کورد بە لیست بەشدارى دەکات لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیا.
لە) nrt (یەوە