دكتۆر مه‌حمود عوسمان حیزب دانامه‌زرێنێت
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
دكتۆر مه‌حمود عوسمان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ده‌نگۆی دامه‌زراندنی حیزبی ره‌ت كرده‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستا كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆیه و هیچ حیزبێكیش دانامه‌زرێنێت.
به‌ر له كۆنگره‌ی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه دكتۆر مه‌حمود عومسمان به نیازی دامه‌زراندنه‌وه‌ی حیزبی سۆسیالیستی كوردستانه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نێوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم تێكچووه، چونكه وه‌ك باس ده‌كرا، سه‌رۆكی هه‌رێم رازی نه‌بووه به‌و هه‌وڵه به بیانووی مانه‌وه‌ی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، به‌ڵام دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌و زانیارییانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، دكتۆر مه‌حمود عوسمان وتی “من تا ئێستاش كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم و بڕیارم نه‌داوه له هیچ حیزبێك كار بكه‌م و خیچ حیزبێكیش دانامه‌زرێنم”، سه‌باره‌ت به حیزبی سۆسیالیستیش وتی “من هیچ قسه‌یه‌كم نیه له‌سه‌ریان ئه‌وان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامن”.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ بارزانی نێوانیان تێكچووبێ، وتی “په‌یوه‌ندیمان باشه، به‌ڵام بیروبۆچوونی جیاوازمان هه‌یه”.