نوچه نێت
دواى چه‌ند رۆژێك له مشتومڕكردن له‌باره‌ى ناردنى سوپاى پاكستانى بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى یه‌مه‌ن. كه خواستى سعودیا بوو. ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانى پاكستانى بڕیارى دا سوپا به‌شدارى نه‌كات و پاكستان بێلایه‌ن بێت.
پێشتر سعودیا داواى له پاكستان كردبوو به‌شدارى له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى هاوپه‌یمانان بكات كه له‌دژى حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و داوایه په‌ڕله‌مانى پاكشتانى چه‌ند رۆژێكه خه‌ریكه دواجار به كۆى ده‌نگ بڕیاردرا پاكستان له‌كێشه‌ى یه‌مه‌ن بێلایه‌ن بمێنێته‌وه و سوپاى پاكستانى به‌شدارى هه‌ڵمه‌ته‌كه نه‌كات. سعودیا و پاكستان كه پێشتر وه‌ك هاوپه‌یمانێكى سوننى ناسرابوو. چه‌ندین هاوكاری ئه‌منیان له‌نێوان دا هه‌یه.
په‌رله‌مانی پاكستان بڕیارێك له‌دژى به‌رژوه‌ندى سعودیا ده‌دات
0
Share.