نوچه نێت. ئیلاف
دواى ئه‌وه‌ى وێنه‌ى رۆبۆتێك بڵاو ده‌كرێته‌وه به‌ناوى ” ئیمام و خه‌تیب” و وتارخوێنى نوێژى هه‌یینى. ئه‌وا مشتومڕێكى زۆر له‌نێو موسڵمانانى ئیمارات دروست ده‌بێت. له‌وێنه‌كه‌دا رۆپۆته‌كه به رووخسار لاسایى زاناى عه‌ره‌ب و ئیسلام (ئیبن سینا) كراوه‌ته‌وه. بۆ به‌دواداچوونى زیاتر سایتى ئیلاف داواى روونكردنه‌وه‌ى زیاترى كردووه له لیژنه‌ى فه‌تواى ئیماراتى به‌ڵام ئه‌وان هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرێت رۆبۆتێك وتارى هه‌یینى تێدا خه‌زن بكرێت و دواتر به‌ئه‌ركى خه‌تیب هه‌ڵبستێ؟ له‌رووى ئایینیه‌وه چه‌ند ئه‌مه ده‌گونجێت. یه‌كێك له‌لیژنه‌ى فه‌توا بێئه‌وه‌ى ناو بهێنرێت. ده‌ڵێ” بۆ ئه‌و بابه‌ته نوێیانه فه‌توا دان كاتى ده‌وێ”. به‌دواداچوونه‌كه‌ى ئیلاف نه‌یتوانیوه ئه‌نجامى ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنى كه ئایا ئه‌و رۆبۆته دروستكراوه یان نا.
رۆبۆتێك بۆ وتارى نوێژى هه‌ینى داده‌نرێت
0
Share.