“ئاسایش هەولێر دەخاتە ناو سیستەمی كێبڵی رادار”

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری ئاسایسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە چواردەوری شاری هەولێر بە سیستەمێکی ڕادار شاری هەولێر لە هاتنەژوورەوەی هەر کەسێک بە نایاسایی پارێزراو دەبێت و ماوەی سێ مانگیشە پرۆژەکە دەستی پێ‌کردووە.

“تاریق نووری”، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر تایبەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ماوەی سێ مانگە، سیستەمێکی کێبڵی ڕادار و تایبەت لە چوار دەوری شاری هەولێر دروست کراوە کە ئەو سیستەمە ئاسانکاری دەکات بۆ هێزە ئەمنییەکان بۆ ئاشکرا کردنی هەرکەسێک کە بیەوێت بە ڕێگەی نا یاسایی بێتە نێو شاری هەولێرەوە”

تاریق نووری وتیشی: “ئەو سیستەمە شێوەی کێبڵە و لە چواردەوری هەولێر شاردراوەتەوە”.

راشیگه‌یاند” بەپێی ئەو سیستەمە هەر کەسێک بەدەر لە بازگەکان بێەوێت بێتە نێو شاری هەولێرەوە ئەو سیستەمە ڕادارە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و لایەنە ئەمنییەکانی دیکەی لێ ئاگادار دەکاتەوە دەستبەجێ دەگەنە ئەو شوێنە کە کەسەکە دەیەوێت بێتە نێو شاری هەولێرەوە”.

تاریق نووری زانیاری زیاتریشی داو وتی: “ئەگەر ئەو کەسە چەک یان هەر شتێکی دیکەی پێ بێت یان کەسێکی ئاسایی بێت ئەوە بە ڕێگەی چەند سیستەمێکی تایبەت هێزەکانی تەناهی لێ ئاگادار دەکاتەوە کە ئایا چەکی پێیە یان نا”.

ئەو وتیشی: “تەنها هاتنی مرۆڤ ئاشکرا ناکات بەڵکو ئۆتۆمبێل و ئاژەڵێش ئاشکرا دەکات کە لە چواردەوری شاری هەولێر دێنە نێو هەولێرەوە “

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com