نوچه نێت
هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانى ئاشكراى كردووه كه داعش زۆرینه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى له‌ده‌ستداوه له سێ بیرى گه‌وره‌ى نه‌وت ته‌نها یه‌كیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵات ماوه.
رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى باس له راپۆرتێكى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه برى ئه‌و نه‌وته‌ى ئاشكرا كردووه، مانگى رابردوو رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ده‌ستى داوه. رۆژنامه‌ى سۆدۆچى زیتۆنگ نووسیویه‌تى له سێ كێڵگه‌ى گرنگى نه‌وت كه پێشتر كه‌وتبوونه ده‌ست داعش ته‌نها یه‌كیان ماوه. له‌وانه له‌مانگى رابردوو كێڵگه‌ى حه‌مین عجیل بۆژێر ده‌سه‌ڵاتى عێراقى گه‌ڕایه‌وه، ئێستا ته‌نها كێڵگه‌ى گه‌یاره ماوه. راپۆرته‌كه مه‌زه‌نده‌شى كردووه كه ئێستا داعش ته‌نها ده‌توانێ %5 ئه‌و نه‌وته مامه‌ڵه پێ بكات كه پێشتر له‌ده‌ستى بوو. رێژه‌كه‌ى دیكه‌ى هه‌موو له‌مانگى رابردوو له‌ده‌ست داوه.
داعش %95 كێلگه نه‌وتییه‌كانى له‌ده‌ستداوه
0
Share.