نوچەنێت.ههولێر:
سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەشاری سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆنفراسێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر سازدەكات.
نەزاكەت حوسێن،بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی رایگەیاندووە: شەممەی داهاتوو كۆنفرانسێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر سازدەكرێت و ئامانجیش یەكخستنی دەنگ و بۆچوونەكانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تووندوتیژیانەو كارە تیرۆریانەی ڕووبەڕووی ووڵات بۆتەوە.
نەزاكەت وتیشی:ئێمە كۆمەڵگە دابەش ناكەین بەپێی ئایدۆلۆژیاو جیاوازی تر،بەڵكو دەمانەوێت زەمینەسازی هاوبەش سازبكەین بۆ نزیك كردنەوەی جیاوازییەكانی كۆمەڵگە.