نوچه نێت. ئا: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
سایتى dw ئه‌ڵمانى دیمانه‌یه‌كى كورتى له‌گه‌ڵ عه‌بدولبارى عه‌توان كردووه كه نووسه‌رێكى دیارى عه‌ره‌به و سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بیه. ماوه‌یه‌كه باس له‌وه ده‌كرێت كه ئێران و توركیا و سعودیا له‌دژى ئێران له‌یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه. به‌ڵام عه‌توان له‌و دیمانه‌یه‌دا كه ئێمه ته‌نها كورته‌یه‌كمان لێ ئاماده‌كردووه. باس له‌و كارتانه ده‌كات كه ئێران ده‌توانێ له‌دژى پاكستان و توركیا به‌كاریان بهێنێ.
سعودیا بۆچى پێویستى به پاكستانه؟
عه‌بدولبارى عه‌توان نووسه‌رى دیارى عه‌ره‌ب به‌ر له‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، ده‌ڵێ” سعودیا هه‌رده‌م بایه‌خى به‌وه داوه په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز و تایبه‌تى له‌گه‌ڵ پاكستان هه‌بێت. هه‌رسعودیاش كۆمه‌كى دارایى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى پاكستانى كردووه. له‌به‌رامبه‌ریشدا پاكستان سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سعودیا كردووه له‌سه‌روبه‌ندى جه‌نگى گێژه‌لوكى بیابان له‌سه‌ره‌تاى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو. بۆیه هه‌رده‌م سعودیا وا سه‌یرى پاكستانى كردووه كه هاوبه‌شێكى ئه‌منییه و ده‌توانێت له‌كاتى قه‌یرانه ئه‌منییه‌كان په‌ناى بۆ ببات”.
دواتر عه‌توان دوو هۆكار دیارده‌كات كه وا له‌سعودیا ده‌كات، له‌ته‌نگه‌ژه‌ى یه‌مه‌ن پێویستى به پاكستان بێت. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه سعودیه ده‌یه‌وێ ره‌هه‌ندێكى مه‌زهه‌بى به كێشه‌كان بدات و دووه‌میش له‌به‌ر سوپاكه‌یه. سوپاى پاكستان به‌هێزه و له‌به‌رامبه‌ریش سوپاى سعودیا لاوازه. عه‌بدولبارى عه‌توان روونى ده‌كاته‌وه كه سعودیا توانیویه‌تى هێزێكى ئاسمانى دروست بكات. به‌ڵام له‌بوارى سوپا ئه‌مه‌ى بۆ نه‌كراوه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فراوانى خاكه‌كه‌ى و پێویستبوونى سوپایه‌كى گه‌وره به توانایه‌كى دارایى زۆر. جا ئه‌گه‌ر كێشه‌ى یه‌مه‌ن درێژه‌ى كێشه ئه‌وا سعودیا پێویستى به سوپا ده‌بێت.
ئایا ئێران كارتى فشارى دژى هاوپه‌یمانێتى پاكستان و سعودیا هه‌یه؟
عه‌بدولبارى عه‌توان ده‌ڵێ” ئێران گه‌ڵێك كارتى فشارى هه‌یه” دواتر ده‌ڵێ” چوونى پاكستان بۆ هاوپه‌یمانێتى سه‌ربازى بۆ سعودیا زۆر گرنگه. ئێران چاك ئه‌وه ده‌زانێ. بۆیه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى خۆى بۆ پاكستان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له‌و هاوپه‌یمانێتیه بكات. یه‌كێك له‌و فشارانه‌ى كه ئێران ده‌یكات ئه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌نارده‌كردنى قه‌یرانه‌كه بكات بۆ ناوه‌وه‌ى پاكستان. به‌تایبه‌تى كه ده‌زانرێت كه‌مینه‌ى شیعه له پاكستان هه‌یه. رێژى شیعه له سوپا %20. پاكستانیش له‌مه ده‌ترسێت”.
بۆچى توركیا له به‌رامبه‌ر ئێران وازى له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن هێنا؟
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره عه‌بدولبارى عه‌توان ده‌ڵێ” پێموایه به‌رژوه‌ندى بازرگانى هاوبه‌ش رۆلێكى گه‌وره‌ى له گۆڕ‌انى گوتارى سیاسى توركیا بینیه‌وه. به‌تایبه‌تیش كه ئه‌ردۆگان سه‌ركه‌وتنى خۆى له‌میانه‌ى لایه‌نى ئابوورى به‌ده‌ستهێناوه. واش ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێران له‌میانه‌ى فاكته‌رى ئابوورى سه‌رنجى توركیاى راكێشاوه. توركیا زیاتر چاوى له بازاڕه‌كانى ئێران بڕێوه. قه‌باره‌ى بازرگانى نێوان هه‌ردوولا 30 ملیار دۆلاره. توركیا ده‌یه‌وێ ئه‌مه دوو هێنده بێت به‌تایبه‌تى دواى سه‌ركه‌وتنى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئیچران و به‌ڵێنى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئێران له‌باره‌ى هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌ش پاره ده‌رژێنێته بازاڕه‌كانى ئێران و توركیا ده‌یه‌وێ له‌مه سوودمه‌ند بێت”.
هه‌ڵوێستى توركیا له‌نێوان ئێران و سعودیا چۆن ده‌بێت؟
عه‌توان ده‌ڵێ” به‌رژوه‌ندى ئه‌ردگان له‌وه‌یه ئیحتواى كێشه‌كه بكات. ئه‌و ده‌زانێ چونى توركیا بۆ ململانێیه‌كه باجێكى زۆر به‌توركیا ده‌دات. ئه‌و نایه‌وێ توركیا وه‌به‌رهێنانى خۆى له ئێران له‌ده‌ست بدات. بۆیه هه‌وڵێكى ته‌وافوقى ده‌دات. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش توركیا ده‌زانێ باجى زۆر له شه‌ڕى سوننه و شیعه ده‌دات، چونكه نزیكه‌ى 20 ملیۆن عه‌لوى له خاكى توركیا هه‌یه”.
ئایا چۆن ئێران سود له هه‌ڵگرتنى ئابڵۆقه‌ى ئابوورى ده‌بینى؟
عه‌بدولبارى عه‌توان پێیوایه ئێران كاتێك ئابڵۆقه‌كانى سه‌رى نامێنێ. ئه‌وا ده‌توانێت ئازادانه‌تر جوڵه بكات. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانێ سه‌رنجى پاكستان و توركیا به‌لایه‌نى ئابوورى رابكێشێ. بوونى ئابوورییه‌كى باش له‌شه‌ڕ و ئاشتى له خزمه‌تى ئێران. ئێران ده‌توانێ له‌كاتى چه‌نگ هاوكارى گروپه‌كان بكات و قه‌یرانه‌كه بۆ ده‌وروبه‌رى خۆى هه‌نارده بكات. ئه‌گه‌ریش وا نه‌بێت ده‌توانێت وا له توركیا و پاكستان بكات زیاتر بیر له به‌رژوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى خۆیان بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران به‌هێز بكه‌ن.
ئێران چۆن ده‌توانێ له‌دژى هاوپه‌یمانێتى سعودى و پاكستانى و توركی بوه‌ستێ؟
0
Share.