بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌یانه‌وێت محه‌مه‌د شاكه‌لی بگه‌ڕێته‌وه ناو سۆسیالیست
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێم داوایان له محه‌مه‌د شاكه‌لی كردووه، تا بگه‌ڕێته‌وه ناو حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
دوای رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، وه‌ك بێلایه‌نێك مامه‌ڵه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی درووست بوونی متمانه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئه‌و حیزبه‌دا، بۆیه له ئێستاشدا پارتی و یه‌كێتی پاڵپشتی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن، گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوایان له محه‌مه‌د شاكه‌لی كردووه، كه بچێته‌وه ریزه‌كانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له محه‌مه‌د شاكه‌لی له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌و زانیارییانه‌ی پشت راسكرده‌وه و وتی “له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو به‌ڕێزان بارزانی و تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودیش، ئه‌و داوایه كراوه، به‌ڵام ئه‌و پێیوایه ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكرێت تا بزانێت دوای كۆنگره حیزبی سۆسیالیست چی ده‌كه‌ن”.