نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو 8-4-2015 تیرۆرستانی داعش ویستبوویان له‌و ئاوه‌ی كه‌له‌نێوان خۆیان و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بپه‌ڕنه‌وه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی بۆردومانیانكردون و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون.
ئه‌حمه‌د زاگا لێپرسراوی كۆمیته‌ی گوێری یه‌كێتیی بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:به‌پێی زانیاریه‌كان تیرۆرستانی داعش له‌وبه‌ری ئاوی خازر له‌به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانیپێشمه‌رگه ده‌ستیان به‌جموجۆڵكردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌له‌م بپه‌ڕنه‌وه‌و په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگیه‌كان به‌چڕی بۆردومانیانكردون و به‌له‌مه‌كانیان سوتێنراون و زیانی گیانیشیان پێگه‌یه‌ندراوه.
وتیشی: له‌گوندی حاسودیه‌ش به‌دووره ته‌قه ویستبوویان زیان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به چه‌كی قورس بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی داعشیان كردبوو.
رونیشكرده‌وه: له‌گوندی سوڵتان عه‌بدوڵاش مین به ئۆتۆمبێلێكی تیرۆرستانی داعشدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و دوو تیرۆرستیان كوژراوه‌و یه‌كێكی تریشیان برینداره.