نوچەنێت.ههولێر:
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی، وەڵامی فراكسیۆنی یەكێتی دەداتەوەو دەڵێـت: چۆن جورئەت دەكەن وابڵێن و بەرگری لەكەسێك بكەن دەستی لەگەڵ حەشدی شەعبی تێكەڵ كردوە، پێویستە دیراسەی ئەوانە بكەن كە بۆ دەستكەوتنی پول دەست لەگەڵ ئەملاو ئەولا تێكەڵ دەكەن.
ئومێد خۆشناو،سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پۆستێكی لەژێرناونیشانی (چۆن جورئەت ئەكەن وا بڵێن) لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردوەتەوە نوسیویەتی: له دوای كارەساتی شنگال لێره و لەوێ زۆر بێ دیقەت و نالۆژیكی و بەبێویژدانی كەسانێك باس له خه تاباربوونی چەند فەرماندەو بەرپرسێكی حزبی دەكەن و گەرەكیتیان تەواوی بەرپرسیاریەتەكه بخەنه ئەستۆیان و مەرامێكی تەسكی حزبیشی لەپشته“.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەشڵێت”پێشتر قسەمان نەكرد كردمانه خاتری یەكڕیزی و قۆناغەكه، بەڵام ئەمڕۆ كەسانێك لەپێناو بەرگریكردن لەجێ بەجێ بوونی یاساوهێنانی كەسێك بۆ بەردەم دادگا كەدەستی لە گەڵ حەشدی ناشەعبی تێكەڵ كردوه، جارێكیتر ئەو بابەته دووپات دەكەنەوه پەنجەی تۆمەت درێژ دەكەن، بۆیه جێگای خۆیەتی بپرسین ڕاسته كارەساتی شنگال زۆر گەورەبوو قەتاوقەتیش لەزاكیرەمان ناسڕێتەوه و دەقات تۆڵەی دەكرێتەوه، بەڵام ئایه گروپی تیرۆرستی داعش تەنها توانی شنگال داگیر بكات؟“.
ئومێد خۆشناو راشیگەیاندوە”سەبارەت بەناوهێنانی چەند فەرماندەی پێشمەرگه و دەزگای ئاسایش و بەرپرسی حزبیش جێگای خۆیەتی بپرسین ئەوانه لەكوێن و چیان بەسەرهاتوه. به داخه وه له وشه ش که سه ی که خه تابارده کران چوارله وانه ی ناویان ده هات گه یشتون به پله ی شه هاده ت وله پێناوکوردستان شێرئاساله سه نگه رومه ته رێزه کانی شه ره ف وناموس شه هیدبوون،دووش له وانه که له ژیان ماون ئه گه رله کاره کانیان دوورنه خرابونرانه وه وده ست به سه رنه بان به دڵنیایه وه ئێستائه وانیش به پله ی شه هیدبوون گه یشت بوون“.
لە كۆتاییشدا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەیبەوەكردووە”جێگای خۆیەتی بپرسین چۆن جورئەت دەكەن باسی ئەو مرۆڤه ئازایانەی وڵات بكەن، ئەگەر هەر حەز دەكەن قسەبكەن وا باشه دیراسەی ووردی ئەو كەسانه بكەن كەبۆ دەستكەوتنی پول دەست لەگەڵ ئەملاو ئەولا تێكەڵ دەكەن“.