نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دواخرا، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت: “ده‌مانویست له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌موو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ببینین”.
فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی نیسانی 2015، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پرسی ده‌ستوور سه‌ردانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی هه‌موویان لێره‌نین ئه‌مڕۆ سه‌ردانی یه‌كێتی ناكه‌ن.
وتیشی”ره‌نگه سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌وێته رۆژی شه‌ممه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن”.
لەلایەكی تریشەوە سایتی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوەتەوە،به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك، به‌شداری له پرسه‌ی كه‌سایه‌تی ناسراوی عیراق به‌حر ئه‌لعلوم ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دواخراوه.