نوچه نێت
موفتییه‌كى سعودى به فه‌توایه‌كى سه‌یر مشت‌ومڕ و ناره‌زایى دروست ده‌كات، چونكه وتویه‌تى پیاو ئه‌گه‌ر زۆر برسى بوو ده‌توانێ گۆشتى ژنه‌كه‌ى بخوات.
موفتییه‌كان له‌ركابه‌ریى یه‌كتر رۆژ له‌دواى رۆژ فه‌تواى سه‌یر وسه‌مه‌ره ده‌ده‌ن. عه‌بدولعه‌زیز شێخ كه‌یه‌كێكه له موفتیه‌كانى سعودیا ده‌ڵێ” پیاو ئه‌گه‌ر له‌برسان ناچار بوو ده‌توانێ گۆشتى ژنى خۆى بخوات” مه‌رجیشى ئه‌وه نییه ته‌نها یه‌ك ئه‌ندامى بخوات. به‌ڵكو ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر برسێتیه‌كه‌ى زۆر بوو ئه‌وا ده‌توانێ ته‌واوى جه‌سته بخوات” ئه‌و موفتیه به‌ڵگه‌ى ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ژن له‌خزمه‌تى پیاو دایه. ئه‌مه‌ش ناره‌زاییه‌كى زۆرى لێكه‌وتۆته‌وه. له‌لایه‌ن نووسه‌ر و چالاكوانانى مه‌ده‌نى له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك گاڵته‌شى پێده‌كه‌ن.
موفتیه‌كى سعودى: گوشتى ژنه‌كه‌ت بخۆى حه‌لاله
0
Share.