نوچه نێت
ماوه‌یه‌كه وێنه‌ى سه‌یرترین خۆپیشانده‌ر له مێژووى عێراق له‌تۆڕه كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
پیاوێكى به‌ساڵاچوو كه چه‌ندین دروشمى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى خۆى نووسیوه و له‌شێوه‌ى مرۆڤه كۆنه‌كان ده‌ڕوات. دروشمه‌كانى جه‌سته‌ى ئه‌و پیاوه هه‌موو كێشه‌كانى ئێستاى ده‌سه‌ڵاتى عێراقه. دواجار چه‌ند چالاكوانێكى مه‌ده‌نى له‌عێراق ناونیشانى ئه‌و پیاوه ئاشكرا ده‌كه‌ن و هۆكارى خۆ رووتكردنه‌وه‌كه‌ى ده‌رده‌خه‌ن
ئه‌و پیاوه ناوى یاسینه خه‌ڵكى شارى دیوانیه‌ى باشوورى به‌غدایه ئه‌و پیاوه ته‌نها كچێكى هه‌یه و كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى ته‌واو كردووه. به‌ڵام ماوه‌ى دوو مانگ سه‌ردانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌ى دابمه‌زرێت. كه‌چى ئه‌و ئاواته‌ى نه‌هاتۆته دى و بۆیه خۆى به‌مشێوه‌یه رووت كردۆته‌وه.
حامد مالیكى كه نووسه‌رێكى عێراقییه له په‌یجه‌كه‌ى خۆى نووسیویه‌تى” به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت ماوه‌یه‌كى دیكه سه‌دان و هه‌زاران باوك له‌خه‌مى منداڵه‌كانیان وه‌ك ئه‌و پیاوه بكه‌ن”.
چیرۆكى سه‌یرترین خۆپیشانده‌ر له‌عێراق
0
Share.