“پێشمه‌رگه و ده‌سه‌ڵاتى عێراق له‌چاره‌نوسى مه‌سیحییه‌كان كه‌مته‌رخه‌من”
نوچه نێت. و: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
مرۆ ناتوانێت هه‌ست به قه‌باره‌ى عێراق و كه‌مینه‌كان بكات. ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه گوێبیستى ئه‌و شاهێدحاڵانه ده‌بێت كه له‌وڵاتێكى به‌دبه‌ختدا مه‌ینه‌تى و سته‌میان بینیوه. ئه‌گه‌ر تیرۆر و كوشتن له‌لایه‌ن تیرۆریستیه‌كانى داعش زانراو بێت كه ده‌رهه‌ق به‌كه‌مینه‌كانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو هه‌ڵوێست و ئایینێك. كه‌چى ئه‌وه‌ى زیاتر مایه‌ى توڕییه ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى كه‌مته‌رخه‌مى ده‌سه‌ڵاته‌كانى عێراق ده‌گێڕنه‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر ئایینده‌ى مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان هه‌یه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش و هاوپشكه‌كانى كه به‌عسى و كۆمه‌ڵه‌ى دیكه‌ى چه‌كدارن.
یه‌كێك له‌و گێرانه‌وانه‌ى مایه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه خۆبه‌خشه ئه‌وروپى و ئه‌مریكییه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه ئه‌وانیش ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه پابه‌ندن به مه‌سیحیه‌ته‌وه. ئه‌وان وه‌ك به‌رگرى له مه‌سیحیه‌كان به‌پیر ئه‌و بانگه‌وازه‌وه چوون له باكورى عێراق و ده‌شتى نه‌ینه‌وا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش چوون. كه له‌هاوینى رابردوو هێرشێكى به‌رفراوانیان كرده سه‌رناوه‌ڕاست و باكورى عێراق. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنج بێت ئه‌و خۆبه‌خشیانه وه‌ك خۆیان ده‌لێێن ” ده‌سه‌ڵاتى عێراقى زۆر بایه‌خ به ئایینده‌ى مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان نادات. كه رۆلى گه‌له‌كه‌ى خۆیانن. به‌ڵكو چاره‌نووسى نادیاریان بۆ چه‌كدارانى داعش به‌جێده‌هێڵن كه هه‌ر ده‌رفه‌تێكیان بۆ رێك بكه‌وێ توندڕه‌وى خۆیان له‌شێوازه‌كانى جه‌نگى ده‌روونى به‌سه‌ر قوربانیان نیشان ده‌ده‌ن له میانه‌ى سه‌ربڕین و ناردنى خۆكوژ و وروژاندنى ترس له‌دڵى نه‌یاره‌كانیان.
خۆبه‌خشه مه‌سیحیه‌كانى خۆرئاوا به‌ره‌و به‌ره‌كانى باكورى عێراق رۆیشتوون. ئه‌وان نیازیان وابوو له هێله‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌كان له‌رووبه‌رووى داعش بن. به‌ڵام له‌وێ تووشى شۆك بوون كاتێك قه‌باره‌ى چه‌كادارانى داعشیان له‌رووى چه‌ندێتى و چۆنییه‌تیه‌وه بینى. جا ئه‌و چه‌كانه‌ى هه‌یانه له تانى ئه‌برامزى ئه‌مریكى و تۆپهاوێژى قورس و راجیمه و چه‌ندین جۆرى دیكه په‌یوه‌ندى و ته‌كنیكى نوێ. كه‌چى له‌به‌رامبه‌ریان دا چه‌كى سووك و تۆپى دژى تانك له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه.هاوپه‌یمانانیشیان كه ئێزدى و مه‌سیحییه‌كاننن به‌هه‌مان شێوه چه‌كیان له‌م جۆرانه‌ى پێشمه‌رگه‌یه.
چه‌كداره مه‌سیحییه‌مان باس له‌وه ده‌كه‌ن ” پێشمه‌رگه و مه‌سیحیه‌كان به‌جددى شه‌ڕده‌كه‌ن به‌ڵام پێویستیان به كۆمه‌كى زیاتر هه‌یه. له‌هه‌مان كاتیش هێرشه ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌یمانان ئه‌نجامى پێویستى نییه و هه‌ره‌مه‌كییه. كه‌چى هه‌موو لایه‌ك ده‌یانه‌وێ لێدانه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بێت بڕبڕه‌ى پشتى تیرۆرستان بشكێنێ كه‌چه‌ندین جۆر چه‌كیان هه‌یه و به جه‌نگى ده‌روونى و عه‌قیدى ئاماده‌كراون”
له‌باره‌ى ره‌وشى مه‌سیحیه‌كانیش ئه‌وانه‌ى له خۆبه‌خشیه‌كان له باكورى عێراقه‌وه ماونه‌ته‌وه ئه‌وان ده‌ڵێن ژماره‌یان سه‌دان ده‌بێت، به‌ڵام نه‌چه‌ك نه ته‌قه‌مه‌نیان نییه. به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى جه‌نگه‌كه بگونجێت. نه ده‌وڵه‌تانیش هاوكاریان ده‌كه‌ن ته‌نها چه‌ند رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌یه‌كى مه‌سیحى هه‌ن له‌ئه‌مریكا و رۆژئاوا بایه‌خ به‌و خۆبه‌خشه مه‌سحییانه ده‌ده‌ن. له‌كاتێكدا چه‌كداره مه‌سیحیه‌كان و ئێزدییه‌كان له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ماونه‌ته‌وه كه كه‌مته‌رخه‌من له به‌رامبه‌ر ئایینده‌یان. حكومه‌تى عێراقیش نقومى كێشه زۆره‌كانى خۆى بووه و سه‌رقاڵى چۆنیه‌تى گێرانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یتى له‌تكریت و موسڵ و ناوچه‌كانى دیكه.
هه‌ر ئه‌و خۆبه‌خشه مه‌سیحیانه ده‌ڵێن گێڕانه‌وه‌ى موسڵ و ده‌شتى نه‌ینه‌وا خوێن و زیانى زۆر ده‌بێت به خه‌رجییه‌كى زۆریش ئه‌نجام ده‌درێت نه هاوپه‌یمانانى كورده‌كان و نه ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا ده‌توانێ ئه‌نجامى بدات. ته‌نها دواى حیسابێكى ورد نه‌بێت له‌گه‌لچ هاوكارى كردنى دانیشتوانى سوننه له‌عێراق دا.
هه‌ر ئه‌و چه‌كداره مه‌سیحیانه كه‌له عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى داعش ئه‌فسه‌رانى سوپاى پێشووى عێراق و ناوچه‌كانیان باش ده‌ناسن. ئه‌وان چاك ده‌زانن له ناوچه بایابانه‌كان بجه‌نگن و له‌كاتى گونجاویش پاشكشه بكه‌ن. ئه‌مه‌ش وایكردووه جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعش زه‌حمه‌ت بێت و كه له‌وانه‌شه ماوه‌كه‌ى زۆر بخایه‌نێ و به‌بڕواى ئه‌وان بابه‌ته‌كه پیوێستى به سه‌بر و چاوه‌ڕوانى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخێكى له‌بار بره‌خسێ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر.
له رۆژنامه‌ى ” النهار”ى لوبنانى وه‌رگیراوه.