کۆشیار کامیل : ناسنامەی تەمەنێ لە تەنیاییم ئەنوسمەوە

0

کۆشیار کامیل :  ناسنامەی تەمەنێ لە تەنیاییم ئەنوسمەوە

سەردەمانێک زیندوو بوونەوەی
خۆمم بەدی ئەکرد
غە رق ببوم لە پێکە نین
مە ست ببوم لەجوانی چاوەکانت ،
نەم دەتوانی لەحزەيەك بەجێت بێڵم و
جانتای كۆچم بپێچمەوە و
ماڵئاواییت لێ بکەم ..
ئەمێستا :
لەنێو کۆڵانەكانى ئەم شارە دا
لەنێو کۆشکی تاریک و
خە مى بێ تۆیی دا
ناسنامەی تەمەنێ لە تەنیاییم ئەنوسمەوە
لێوان لێو بوم لە مە راقێک
کە بە رگە گرتنی ئە ستە مە
ئەمێستا بوومە تە گەڵا وەریوەکانی پایز و
لەزستان و
بەهار و هاوینیش دا هه ر ئەوەرێرم ..!
ئەمێستا ئاوازێک نیە تۆم بیرخاتەوە
گۆرانییەکم بیرم نەماوە لەگەڵ تۆ وتبێتم
ئەی خودا …
گڕی ناخم هێواش هێواش پەرە دەستێنێ
بەهەشتم لێ بۆتە  دۆزە خ و
درۆ نییە گەر بڵێم وا سوتانی خۆم ئە بینم
نیشتمانیش وا گڕ دەگرێ
ئومێدێ نەماوە لە لوتكه‌ى عه‌شق دا بێت
هەموو یادگاریەکان ئەچنمەوە
هه رە س ئە هێنم بە گریان ..!
تەنیا شێتی لە تۆم ئەوێ
توخوا یارێ هەواڵێ بنێرە بۆم ..!
له م جە نگە ڵستانی تە نیایە دا
بانە بینم مە رگی لە ناکاوی خۆم  .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com