نوچەنێت.هه‌ولێر:
هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێرشێکی تری چەکدارانی داعشی لە شەنگال بۆ سەر سەنگەرەکانی تێکشکاند و زیانێکی زۆری پێشگەیاندن.
ره‌عد مزوری، یه‌كێك له ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان لە ناوچەی شەنگال به (تۆری میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چەکدارانی داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه له‌باكور و خۆرهه‌ڵاتی گه‌ڕه‌كی نه‌سری شه‌نگال، هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پێشمه‌رگه لێیان هاتنه ده‌ست و هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له‌میانی شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك تیرۆرست بریندار بون، جگه‌له‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و چه‌ند تانكێكی داعش تێك‌شكێنران.
وتیشی: تیرۆرستانی داعش رۆژانه هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن زیان به‌پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نن و سه‌رجه‌م هێرشه‌كان تێكده‌شكێنرێن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی سنوری شه‌نگال، هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، بۆردومانی چه‌ند پێگه و حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعشیان كردوه لەناوچەکە.