نوچه‌نێت.هه‌ولێر:
هه‌ر 11 ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه یاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئیمزایان له‌سه‌ر راپۆرتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور كرد.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیمزایان له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوركرد كه بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه ده‌ستوری هه‌رێم پارتیش ئیمزای راپۆرته‌كه‌ی كرد.
ته‌لار له‌تیف په‌رله‌مانتاری فراكسيۆنی سه‌وز به ستیتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی راپۆرتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورییان ئیمزاكرد كه بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته به هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستور.
وتیشی: لیژنه‌یه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور پێكدێت له 21 كه‌سی شاره‌زاو یاسایی چ له ناو په‌رله‌مان چ له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان.
راشیگه‌یاند: له دوای ئیمزاكردنی راپۆرته‌كه به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.