نوچەنێت.knn:
وه‌زیری دارایی عێراقی، ئاشكرایده‌كات، عێراق له ئێستادا مایه‌پوچ نیه، به‌ڵام كێشه‌ی هه‌یه له دابینكردنی پاره‌ی نه‌ختینه.
هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، له‌په‌راوێزی كۆنگره‌ی دارایی ساڵانه‌ی ده‌سته‌هاوبه‌شه‌كانی عه‌ره‌بی له وڵاتی كوه‌یت ره‌تیكردوه كه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ملیارێك دۆلاری دابێته عێراق و وتی “ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه عێراق بڕیاریدابێت داوای هاوكاری به‌په‌له له سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی بكات و له ئێستادا ئێمه به‌و راده‌یه له‌ڕوی داراییه‌وه خراپ نین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق مایه‌پوچ نیه‌و توانای دارایی له‌به‌رده‌ستدایه به‌ڵام كێشه‌كه له نه‌بونی پاره‌ی نه‌ختینه‌یدایه.
ئه‌مڕۆ، رۆژنامه‌ی (یوئێس ئه‌ی توده‌ی) ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردبوه‌وه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری پێشكه‌شی عێراق كردوه.