نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ماوەی ١٠ مانگی دیکەمان پێویستە بۆ ڕاپرسی لەسەر دەستوور، جگە لەوە، نزیکەی ٦٠ملیۆن دۆلاریش خەرجیەتی.
ھندرێن محەمەد ساڵح،سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”تاوەکو ئێستا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ دامەزراندنی بناغەی کۆمسیۆن دیاری نەکراوە و، هەر هیچ نەبێ، ١٨ملیار دینارمان پێویستە؛ جێوڕێ (ئۆفیس) و فەرمانبەر و مووچە و پێنج شەش مانگیش کاتی دەوێ.”
وتیشی، دە مانگی دەوێ هەتا بناغەی کۆمسیۆنەکە دابنێین و، زەمینەکەیش خۆش بکەین بۆ ڕاپرسی.
ڕوونیشی کردەوە، خۆی ئەگەر ڕاپرسییەکە لەسەر دەستووری هەرێم هەر لە ناوخۆی هەرێم بووایە، بە ٣٠ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەبوو، بەڵام وا بڕیارە پەرلەمان یاسایەک دەربکات هەتا پرس بە کوردەکانی تاراوگەیش بکرێت؛ کەواتە، ٣٠ملیۆن دۆلاری دیکەیشمان پێویستە.