نوچەنێت.ههولێر:
پێشتر مەسعود بارزانی لەڕێگەی مستەفا سید قادر وەزیری پێشمەرگە لەبارەی هێزەكەی حەیدەر هۆشداری دابووە یەكێتی نیشنیمانی كوردستان.
شەوی 5/6ی نیسانی 2015 حەیدەر قاسم شەشۆ ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیو ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراقی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانو فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی شنگال لەكۆمەڵگەی خانكێی سەر بەقەزای سمێڵ لەلایەن هێزێكی ئاسایشەوە دەستگیركرا.
بەپێی هەواڵێكی شارپرێس،چەند مانگێك پێش ئێستا مەسعود بارزانی لەڕێگەی مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە داوای لەبەرپرسانی یەكێتی كردووە، كە دروستكردنی هێزی حەشدی شەعبی لەشنگال قبووڵكراو نییەو رەتیدەكەنەوە.
حەیدەر شەشۆ بەتۆمەتی دروستكردنی هێز لەدەرەوەی هێزە یاساییەكانی هەرێمەوە دەستگیركراوە، كە مەسعود بارزانی لەو بارەوە نامەیەكی داوە بەوەزیری پێشمەرگەو داوایكردووە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكات و بەرپرسانی یەكێتیشی لێئاگاداربكاتەوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن،كە حەیدەر شەشۆ، كە هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتییە، لەلایەن حیزبەكەیەوە ئاگاداركراوەتەوە، بەڵام گوێی بەئاگاداركردنەوەكان نەداوە، بۆیە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە.