لیژنەی هاوبەشی سەربازیی هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە

0

 

نوچەنێت- حەدەس نیوز

رۆژی سێشەممە نوسینگەی سەرۆكوەزیران حەیدەر عەبادی رایگەیاند ، لیژنەی سەربازی هاوبەشی نێوان بەغدا و هەولێر كە بەمدواییانە پێكهێنرا، پێش كۆتایی ئەم مانگە كۆ دەبنەوە، بۆ دانانی خاڵە گرنگەكانی رزگار كردنی موسڵ، وتیشی كە چاوەڕوان دەكرێت دانیشتوانی موسڵ بێنە ناو پێكهاتەكانی حەشدی شەعبییەوە وەك دانیشتوانی سەلاحەددین.

رافد جبوری وتەبێژ بە ناوی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە لە لێدوانێكدا بۆ سۆمەرییە نیوز وتویەتی :” كورد و عەرەب هەموویان لە یەك بەرەی شەڕن” ئاماژەشی بەوەدا كە :” لیژنەیەكی سەربازی لە ئەفسەر و سەركردە ئەمنییەكانی حكومەتی ناوەند و هێزی پێشمەرگە پێكهێنراوە كە پێش كۆتایی ئەم مانگە كۆدەبنەوە بۆ دیاری كردنی خاڵە ورد و گرنگەكانی كاری هاوبەش”.

جبوری هەروەها وتی :” ئێستا چەندین ئەندامی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە هەرێمی كوردستان راهێنانییان پێدەكرێت ” هەروەها ئەوەی روون كردەوە كە ” هەزاران كەس لە خەڵكی سەلاحەددین بەشدار بوون لە پێكهاتەكانی حەشدی شەعبیدا . واش چاوەڕوان دەكرێت ئەم ئەزمونە لە پارێزگای نەینەوا زیاتر رەنگ بداتەوە”.

هەروەها دێنێ‌ دووشەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی ، سەردانی سەرۆكوەزیران حەیدەر عەبادی بۆ هەرێمی كوردستان بە فاكتەرێكی گرنگ وەسف كرد بۆ بەهێز كردنی هاوكارییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، دووپاتی كردەوە كە گەیشتونە رێككەوتن و لێكتێگەیشتن بۆ كاری هاوبەش بۆ پاككردنەوەی عێراق لە تیرۆرستان.

جێگەی بیرهێنانەوەیە كە عەبادی دوێنێ‌ بە یاوەری وەفدێكی سەربازی و حكومی باڵا گەیشتە هەولێر و مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكردن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com