نوچەنێت.هه‌ولێر:
نه‌وشێروان مسته‌فا،دەڵێت له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر كه‌سێك سه‌رۆكی هه‌رێم بێت،ده‌بێ فه‌رمان له بارزانی وه‌ربگرێ له‌به‌رئه‌وه باشتره بارزانی خۆی بێت.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان،له‌م قۆناغه‌دا هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستانیش هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌رمتره و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه ئه‌م پرسه به ته‌وافوقی سیاسیی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت.
هەفتەنامەی(باس) لەرێگەی سەرچاوەیەكەوە ئاشكرای كردوە،پلانی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ لای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه دانراوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: “نه‌وشیروان مسته‌فا پێی وابووه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستوور و درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی ده‌ست پێ بكات، وا چاكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بچێته لای سه‌رۆكی هه‌رێم” .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه نه‌وشیروان مسته‌فا چه‌ند ڕۆژێك پێش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ لای بارزانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بانگ كردووه‌ته مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌درێژی له‌سه‌ر ورده‌كاریی گفتوگۆكردن و چۆنیه‌تیی دواندنی بارزانی ڕێوێنوێنیی داوه، كه گفتووگۆیه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵ بارزانی بكات”.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاندووه‌ته بارزانی كه نه گۆڕان و نه هیچ هێزێكی تری كوردستان، كێشه‌ی له‌سه‌ر شه‌خسی بارزانی و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش نییه كه بارزانی بۆ ماوه‌یه‌كی تر له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه چۆن چوارچێوه‌ی یاسایی و شه‌رعی بۆ ئه‌و كاره بدۆزرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: “نه‌وشیروان مسته‌فا به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی گوتووه، هه‌ر كه‌سێكی تر ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ر ده‌بێت فه‌رمانبه‌ری مه‌سعود بارزانی بێت و قسه له‌و وه‌ربگرێت، بۆیه باشتره چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ مانه‌وه‌ی بارزانی بدۆزینه‌وه له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی سیاسی به‌ده‌ست بێنین”.