بارزانی: برایەكی گەورەم لەدەست دا

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی محەمەد بەحرلعلوم پرسەنامەیەك ئاڕاستەی گەلی عێراق و خانەوادەكەی دەكات و دەڵێت،برایەكی گەورەم لەدەست دا كە هەردەم پشتیوانمان بوو.

دەقی پرسە نامەكە:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بە داخ و پەژاریەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانای گەورە محەمەد بەحرلعلوم – مان پێ گەیشت. خوالێخۆشبوو خەباتكارێكی گەورە و یەكێك بوو لە سەركردەكانی بزووتنەوەی نیشتیمانیی عێراق و دۆستێكی بەئەمەكی گەلی كوردستان بوو.بۆ منیش، بەم كۆچە، برایەكی گەورەم لەدەست دا كە هەردەم پشتیوانمان بوو. ئێمە، ئەمڕۆ مرۆڤێكی مەزن لەدەست دەدەین كە بۆشاییەكی دیار دەخاتە گۆڕەپانی نیشتیمانییەوە.

لەم كۆستە بەئازارەدا، هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و لە ڕێگەی برای بەڕێز د.ئیبراهیم بەحرلعلوم، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكەین.

خوای گەورە كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات، ئۆقرەیی و ئارامیش بەهەمووان ببەخشێت.

إنا للە وإنا الیە راجعون

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

٧ـی٤ـی٢٠١٥

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com