نوچەنێت.ههولێر:
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان ئاشکرای کرد،بەھۆی لێدوانێکی سەرۆکی لیژنەكەیان دژی حکومەتی تورکیا، تورکیا ئەو ٥٠٠ملیۆن دۆلار قەرزەی ڕاگرتووە کە داویە بە ھەرێمی کوردستان و، داوای ڕوونکردنەوەی لە ھەرێمی کوردستان کردووە.
دڵشاد شەعبان،پەرلەمانتاری پارتی و جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیی لەگەڵ ڕۆژنامە توودەیزەمانی تورکیادا کە لە ‘فەتحوڵا گولەن’ـەوە نزیكه وهنجام داوه و، گوتوویەتی نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەندێک کۆمپانیا و، نێوانگێڕ ــ كه مەبەستی تورکیا بووە ــ قازانجێکی زۆری لێ دەکەن و،لێی سودمەندن و،کەسیش نایەوێت ئاشکرایان بکات؛ڕۆژنامەکەش ئەمەی کردووەتە مانشێت و،وای بڵاو کردووەتەوە کە تەنیا ئەردۆگان و دەوروبەرییەکانی لە نەوتی ھەرێم سوودمەندن؛ ئەوەیە حکوومەتی تورکیایش داوای ڕوونکردنەوە دەکات،تا بزانێ ئەمە ڕای حکومەت و،پەرلەمانی کوردستانە یاخود بۆچوونی ئەو پەرلەمانتارە خۆیەتی“.
پەرلەمانتارەكەی پارتی وتیشی”بڕیار بوو چەند ڕۆژ لەمەوبەر تورکیا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزەکەمان بۆ بنێرێت، بەڵام دیارە قسەکەی ئەو پەرلەمانتارەیش هەندێکی دی دوای دەخات، بەڵام هەر دەینێرن“.
شەعبان ڕوونیشی کردەوە”جارێ تاکە ڕێگا بۆ فرۆشی نەوتی هەرێم، تورکیایە؛ کەوابوو با پەرلەمانتاران لەم قۆناغە هەستیارەدا بهرپرسانه مهامهڵه لهگهڵ دۆخهكهدا بكهن و،به جۆرێك لێدوان نهدهن تا بە زەرەری کوردستان نەشکێتەوە و، بەینمان لەگەڵ وڵاتاندا سارد نەبێتەوە“.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان ئەوەشی خستەڕوو”پێویستە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوە بدەن بۆ ئەوەی بزانن ئەمە ھەڵوێستی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان نییە و،ڕای ئەو پەرلەمانتارە خۆیەتی“.
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە د.شێركۆ جەودەت،سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانە لە پەرلەمانی کوردستان كە پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانە.