ئەنجوومەنی وەزیران: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی فەرمییە

0

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

سێشەممەی 7ی نیسان و لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەستەی حەشدی شەعبی راستەوخۆ ببەسترێتەوە بە نووسینگەی سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادییەوە و داوای لە دامەزراوە دەوڵەتییەكانی عێراق كرد وەك هەیئەتێكی فەرمی مامەڵە لەگەڵ حەشدی شەعبی بكەن.

حەشدی شەعبی میلیشیایەكی چەكدارە و لەسەر بنەمای بەدەمەوەچوون بۆ فتوای پیاوانی ئایینی شیعە درووستبووە و ئەمە یەكەمینجارە سیفەتێكی فەرمیی و دامەزراوەیی پێدەبەخشرێ‌.

چاودێران پێیانوایە حەشدی شەعبی دوایی جەنگی داعشیش هەر دەمێنێ‌ و لەسەر شێوازی سوپای پاسدرانی ئێران دەمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com