نوچەنێت-ئاژانسەكان
سێشەممە 7ی نیسان وەزیری دارایی عێراق هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی بۆ ئەوەی ئەو سندوقە یارمەتیی خێرا پێشكەشی عێرتق بكەن.
زێباری لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ساڵانەی دەستە ئابوورییە عەرەبییەكان لە كوێت و لە لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی لە قەیرانێكی راستەقینەی سیولەی نەقدیی پارەدایە.
شیاوی وتنە یەكەمین جار لە زاری نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرابوو كە حكومەتی بەغدا ئیفلاسە و پارەی نییە.