نوچەنێت.هه‌ولێر:
رێناس جانۆ په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق بۆ هه‌رێم، هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ لێكگه‌یشتن و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، سه‌ركردایه‌تی كوردیش هه‌ستی به‌وه‌كردوه كه سه‌رۆك وه‌زیری عیراق ده‌یه‌وێت ناكۆكییه‌كانی نه‌هێڵێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان هه‌ردوولادا بكاته‌وه.
رێناس جانۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی” سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له كاتێكی گونجاو‌دا بوو”، ئه‌و سه‌ردانه‌شی به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی باش بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌و لێكگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوولا، وه‌سفكرد.
وتیشی: “زۆربه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ستیان به راستگۆیی حكومه‌تی فیدراڵ كردووه كه ده‌یه‌وێت ته‌نگژه بڕه‌وێنێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ئاسایی بكاته‌وه”.
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده،وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی رزگاركردنی موسڵ له پرسی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه بوو، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه ره‌هه‌ندی سیاسی هه‌بوو بۆ كۆتایهێنان به دۆسێ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان.
دوێنێ دوو شه‌ممه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومه‌تی فیدراڵ سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم، چه‌ندان پۆرسی ئه‌منی و سیاسی تاوتوێ كرد.
لەخەندانەوە