نوچەنێت.ههولێر:
وابڕیارە رۆژی پێنجشەممە بڕی ٥٢٧ ملیار دینار لە بەغدادەوە بگاتە ھەرێمی کوردستان.
“فازل نەبی” بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، بەکوردسات نیوزی راگەیاند: بەھۆی ئەوەی ھاوئاھەنگی لە نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی گواستنەوەو ھەرێمی کوردستان باش نەبووە، بڕی ئەو پارەیەی بڕیارە لە بەغداوە بگاتە ھەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا نەگەیشتوە، ئێستا ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی رۆژی پێنجشەممە بڕی ٥٢٧ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێردرێت.
“فازل نەبی”وتیشی: ھۆکاری دواکەوتنی ئەو پارەیە ئەوە بوە کە وەزارەتی گواستنەوە تەنھا رۆژی پێنجشەممەی دیاریکردووە بۆ گواستنەوەی پارەکە لە رێگای فرۆکەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا کە،ئامادەکارییەکان کراوەو پشووی رۆژی پێنجشەممەش کاریگەری لەسەر ناردنی ئەو پارەیە نابێت.