نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر هەرێم ڕووبەڕووی کێشەی دیکە نەبێتەوە، ئەوا تا كۆتایی ئه‌مساڵ دەتوانیت ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت بەرزبکاتەوە بۆ ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
دڵشاد شه‌عبان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سەرچاوە سروشتییەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بە nrt ڕاگەیاند”هەرێم ڕووبەڕووی کێشەی دیکە نەبێتەوە، دەتوانێت کار لەسەر ئەوە بکات بڕی ئەو ٥٠٠هەزار بەرمیلە مانگ بە مانگ زیادتر بکات، بەم شێوەیەش دەتوانین تا کۆتایی ئەمساڵ بڕی هەناردەی نەوت بگەیەنینە ٧٠٠هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.
لە دووی کانوونى یەکەمى ساڵى ٢٠١٤دا هەولێر و بەغدا ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد بە پێی ڕێککەوتننامەکە دەبێت هەولێر رۆژانە لە کێڵگەکانى هەرێمى کوردستانەوە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى کۆمپانیای سۆمۆ بکات و یارمەتى حکومەتى عێراقیش بدات لە گواستنەوەى ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى کەرکوک بۆ بەندەرى جەیهانى تورکى، لەبەرامبەردا حکومەتى عێراق پابەند دەبێت بەناردنى پشکى ٪١٧ى بودجەى عێراق بۆ هەرێم و یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دیناری پێشمەرگەش دەدات.