ئالان پێنجوێنی : ڕێم پێبده
له‌م وه‌رزی پایزه‌داگوڵم بائیترجێت بێڵم
ماڵی عه‌شق ولانـــه‌ی ئـــه‌وین
به‌وه‌رزی سه‌فه‌ر بسپێرم
گیانه من وتۆ واین له وڵاتێكا
ئه‌وین لێره وه‌ك بارانه
له‌وه‌رزێكا دائه‌بارێ و له‌وه‌رزێكی كه گریانه
له‌م خاكه‌دا ئه‌گه‌ر دوو دڵ
ئاوێته بن بـــه یـــه‌كتری
ئیتر خه‌نده ئه‌بێ به‌خه‌م ئه‌بێ هه‌رفرمێسك بسڕی
ئاخر گوڵم له‌م قه‌رنه‌شدا هیچ كه‌سێ ناگات به‌موراد
عـاشــقــه‌كـان بـه‌یـه‌ك نـاگـه‌ن
هـه‌روه‌كـو شـیرین وفـه‌رهاد
مێژوی ئه‌م وڵاته وایه
كه‌زۆر دوره ڕێگه‌ی ئاوات
نه‌ت بیستووه كه‌مه‌م بۆ زین چی به‌سه‌رهات
گیانه‌كه‌م بۆیه ناچارم
خو‌نچه‌ی گوڵم بوه‌رێنم
ئیتر هه‌تاوه‌كو ئه‌به‌د نه‌مامی ئه‌وین نه‌چێنم
گوڵم هیوادارم شادبی نه‌بینم له‌چاوتا گریان
قه‌ده‌ری ئه‌م وڵاته‌یه ئاشنای كردین به دابڕان