نوچەنێت.ههولێر:
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، لە سنووری شارۆچکەی شنگال داعش گەورەترین گورزی لێ وەشێندراوە؛ لەو ٣ مانگەدا هەزاریان لێ کوژراوە و هەر لەو لەو ١٥رۆژەدا ٣٠٠ داعشی دیکەمان کوشت.
(قاسم دربۆ) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە”تیرۆریستانی داعش لە شنگال زۆر لاواز بوونە و، چارەکێکی جارانیشیان لێ نەماوە و، زۆر کەمیان کردووە. چاک دەزانین ئەوەیان کە ماون عەرەبی تەلەعفەرن و، غەوارەیان تێدا نەماوە.”
(قاسم دربۆ) گوتیشی، لەو ٣ مانگەدا هەزار داعشمان کوشتووە و لێ هەر لەو ١٥رۆژەدا ٣٠٠ داعشی دیکەیشمان کوشت، فڕۆکەیش بەردەوام دەیانکوتن و، لێیان دەکوژن.
ڕوونیشی کردەوە، ئازادکردنی یەکجارەکیی شنگال و، وەدەرنانی تیرۆریستانی داعش ئەوەندەی نەماوە؛ لام وایە ھێزی پێشمەرگە بەو نزیکانە گشت ناوچەکە لە تیرۆریستان پاک دەکەنەوە.