نوچەنێت.هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو له‌سنوری شه‌نگال هێرشێكی تیرۆرستانی داعش تێكشكێندراوه، هه‌روه‌ها 8 تیرۆرست كوژراون.
عه‌مید شه‌فیق له‌به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه به سایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە: سه‌عات 9:30ی شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی لیوای 4ی پیاده‌و لیوای 111ی شه‌نگال سه‌ر به‌هێزه‌كانی 70 و هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه و هه‌په‌گه، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا توانرا هێرشه‌كه‌یان تێكبشكێنرێت.
وتیشی: نزیكه‌ی 8 تیرۆرست كوژراون و پێشمه‌رگه زیانێكێ زۆری پێگه‌یاندوون.
راشیگه‌یاند: دوو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان به سوكی برینداربوون و له ئێستاشدا باری ته‌ندروستیان جێگیره.