په‌رله‌مانتارێك به‌هاوشێوه‌ى سیغه‌ى ده‌زانێت
نوچه نێت
له راپۆرتێكدا كه رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى بڵاوى كردۆته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانى شارى كه‌ربه‌لا به هاوكارى له‌گه‌ڵ باڵوێزى ئێران له عێراق ئاسانكارى بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه زه‌واج له‌گه‌ڵ ژنانى ئێرانى ده‌كه‌ن و پیاوانى ئایینى ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى شیعین داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن، ره‌گه‌زنامه‌ى عێراق به‌و ژنانه بدات كه شوویان به عێراقییه‌كان كردووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه عێراقییه‌كان سه‌رسامن به‌و هه‌وڵانه و ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌یه. چونكه پێیانوایه عێراق خۆى كێشه‌ى قه‌یره‌كچانى هه‌یه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ى قه‌یره‌یى كچانى عێراقى زیاد ده‌كات و كه‌مى ناكاته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانى شارى كه‌ربه‌لا ئاسانكارى بۆ ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ن. كه‌شوو به عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به‌رێوه‌به‌رى ده‌سته‌ى وه‌رزش و لاوان له شارى كه‌ربه‌لا ئاشكراى كردووه كه پارێزگاى كه‌ربه‌لا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێزلێنان بۆ ده‌یان ژنى ئێران بكات كه‌شوویان به‌پیاوانى عێراقى كردووه. جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه رێزلێینانه‌كه به‌مه‌راسیمێك ده‌بێت له رۆژى له‌دایكبوونى فاتیمه‌ى زه‌هرا ده‌بێت. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش تاوتوێى بابه‌تى رێزلێنانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كونسوڵى ئێران كردووه له‌شارى كه‌ربه‌لا.
هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئینتیسار عه‌لاوى سه‌رنجى خۆى له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه‌دا و ره‌خنه له‌دیارده‌كه ده‌گرێت و پێشیوایه بانگه‌شه‌كردن بۆ هێنانى ژنى ئێرانى هیچ جیاوازێكى نییه له‌گه‌ڵ زه‌واجى میسیار و زه‌واجى موتعه”. كه به سیغه ده‌ناسرێت. هه‌ر له‌راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه چاودێرانى سیاسى و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى هاندانى ئه‌و جۆره زه‌واجه به سیاسى و تایفى ده‌زانن. رۆژنامه‌كه له به‌دواداچوونه‌كه‌ى خۆى دا سه‌رچاوه‌یه‌كى له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نیشینگه دواندووه ده‌ڵێ” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نیشنگه سه‌دان كه‌یسى ژنانى ئێرانى لایه كه شوویان به‌عێراقییه‌كان كردووه و له‌به‌غدا و شاره‌كانى دیكه نیشته‌جێن”.