نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت،حكومەتی هەرێم بنكە فراوان نییە و بڕیارەكان كۆنترۆڵ كراون لەلایەن پاتییەوە
حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی پێنجی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكیدا بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە ڕایگەیاندوە:ڕاستە ئێستا حكومەتێكی بنكەفراوان هەیە، بەڵام بەداخەوە لە دوو بابەتدا لە حكومەتەكەی هەرێمدا ئەو بنكە فراوانیە ڕەنگی نەداوەتەوە،بابەتی یەكەم لە بڕیارە چارەنوس سازەكانی هەرێمدا، بڕیارەكان كۆنترۆڵكراوە لەلایەن پارتی، بەو پێیەی كە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەرلەلای ئەوانەو جوڵێنەری بەشێكی زۆری هێزەكانی كوردستانە لەوپرسانەداو لایەنەكانی دیكە ئەو ڕۆڵەی كە هەیانبێ ڕۆڵێكی بەرچاو نییە .
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی ڕاشیگەیاند : بەداخەوە دەبوو پارتی گەورەتر لەوە برا گەورەیی بكردایە و ئەولایەنانەی كە بەشدارن لەگەڵی لەحكومەتدا بەشداری پێ بكردنایە لە بڕیارە چارەنوسسازەكاندا .
هەرچی تایبەتە بەپرسی بابەتی دوەمەوە ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكگرتوو وتی “خاڵی دوەم ئەو شاندانەی كە ئەچن بۆ بەغدا، ئەو شاندەی كە ئەمرۆِ هاتن بۆ كوردستان كێ بوون ئەوانەی پێشوازیان لێكردن ،كوان چوار لایەنەكەی تر تەنها كاك قوبادی تێدابوو ئەویش وەك جێگری سەرۆكی حكومەت ئامادە بوو! بۆ بەشداری بەلایەنكانی تر ناكرێت كە ئایندەی ئەم هەرێمەیان پێوە بەندە بۆیە لەم ڕوەوە ئەم حكومەتە بنكە فراوان نییە .
وتیشی ” تەنانەت ئەو بەشداری پێنەكردنە لەنێو ئەندامەكانی خوارەوەی ئەو سێ لایەنەی پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوون ڕەنگی داوەتەوە بۆیە بە حكومەتی خۆیانی نازانن چونكە بەشداری جدیان پێنەكراوە لە نێو حكومەتدا .
سەبارەت بەپرسی هاتنە دەرەوە لەو حكومەتە حەسەن شێخ عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە : بارو دۆخەكەی هەرێمی كوردستان گونجاو نییە وحاڵەتێكی تایبەتی هەیە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستاندا كاتی ئەو ململانێیە نییە لەسەر پۆستێك هەبێت یان نا هیچ لایەنێك ئامادەنییە ئەوحكومەت بەجێبهێڵێت .