نوچەنێت.هه‌ولێر:
هێرۆ ئیبراهیم ره‌زامه‌نی خۆی نیشاندا بێ مه‌رج ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حیزبەكە دەبێت.
سایتی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوەتەوە ئه‌مڕۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و دواین پێشهاته‌كان له‌كوردستان و عیراق سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كرد و لەگەڵ عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی كۆبویەوە.
له‌سه‌ره‌تای كۆووبه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیه‌وه په‌یامی ئه‌نجومه‌ن گه‌یه‌ندرایه هێرۆ ئیبراهیم، كه خۆی له نزیكخستنه‌وه‌و دیدو بۆچوونه‌كان له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌بینێته‌وه، داوای كرد كه كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ببێته هۆكارێك بۆ په‌له‌كردن له به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی وه ئاماده‌كاری بكرێت بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی گشتی شه‌فاف به‌ئاراسته‌ی گۆڕینی شێوازی كاری حزبی و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تییه‌ك كه له‌ئاست داواكاری و ئومیدی كادر‌و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بێت.
لای خۆیەوە هێرۆ ئیبراهیم ره‌زامه‌نی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌بێ هیچ مه‌رجێك.
وتیشی: به‌بێ هیچ مه‌رجێك ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ده‌بم، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و بڕیاره كرا‌و.