نوچه نیت، ئا: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
به‌عسییه‌كان بڕیارده‌ده‌ن بیانییه‌كان جێبه‌جێى ده‌كه‌ن
سه‌ركرده‌یه‌كى پێشووى داعش ئاشكراى كردووه، رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌لایه‌ن گه‌وره ئه‌فسه‌رانى پێشووى سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌رئه‌وانیش بڕیاره سه‌ربازییه‌كان ده‌ده‌ن، به‌ڵام چه‌كداره بیانییه‌كانى ناو داعش له عێراق و سوریا بڕیاره‌كان جێبه‌جێى ده‌كه‌ن.
ده‌مامكدراوه‌كانى به‌عس له‌ناو به‌عس بڕیار ده‌ده‌ن
ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه به ئه‌بوحه‌مزه ناسراوه، به‌ره‌گه‌ز سورییه باسى له‌وه‌كردووه خۆى له‌ژێر فرمانی یه‌كێك له‌ئه‌میره عێراقییه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه. كه ئه‌و ئه‌میره‌ش بریاڕی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه بۆ هاتووه عێراقی بوون و كه‌سایه‌تیان ناڕۆشن بووه. به‌گوته‌ى ئه‌وسه‌ركرده‌یه‌ى پێشووى داعش ناوه‌ناوه‌ش هاتونه‌ته به‌ره‌ى جه‌نگ له‌سوریا. دواتریش له‌ناكاو ون ده‌بن. ئه‌بوحه‌مزه قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌ى واشنتون پۆست كردووه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ساڵى رابردووله‌گه‌ڵ سه‌رانى دیكه‌ى داعش كێشه‌ى بۆ دروستبووه. ئه‌و كاته ئه‌بوحه‌مزه له‌سه‌ر بڕیارى پیاوێكى ده‌مامكدراو ده‌ستگیر كراوه كه كه‌سێكى عێراقى بووه و له‌كۆبوونه‌وه‌كان به‌بێده‌نگى دانیشتووه و چاودێرى بارودۆخه‌كه‌ى كردووه.
داعش ده‌زگایه‌كى ئه‌منى ناڕۆشنى هه‌یه
رۆژنامه‌ى واشنتون پۆست له توركیا ئه‌بوحه‌مزه‌ى بینیوه. كه‌سه‌ره‌تا یه‌كێك بووه له یاخیبووه‌كانى سوریا. ئه‌و پیاوه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه بۆیه چۆته ریزه‌كانی داعشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ” شارى چاكه‌خوازان” ببینى كه داعش به‌ڵێنى دروستكردنى ده‌دات. به‌ڵام له‌برى ئه‌وه ئه‌بو حه‌مزه كه‌وتۆته ژێر فرمان و چاودێرى پیاوێكى عێراقى كه هه‌رده‌م ده‌مامك دراو بووه و ئه‌و پیاوه و چه‌ندین كه‌سانى عێراقى ناوه ناوه له جه‌نگه‌كان ده‌ركه‌وتوون و ون ده‌بوون. ئه‌بوحه‌مزه باسى ئه‌وه ده‌كات له‌یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كان كه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى دیكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى داعش هه‌بووه. ئه‌و پیاوه ئاماده‌بووه. ته‌نها تێبینى نووسیوه و گوێى گرتووه.
ئه‌بوحه‌مزه ناوى هیچ كه‌سێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى نه‌هێناوه كه ئێستا له ریزه‌كانى داعشدان. به‌ڵام باسى له‌وه كردووه پیاوه ده‌مامكدراوه‌كه كه‌سێك بووه پێشتر له‌هه‌واڵگرى عێراقى سه‌رده‌مى سه‌دام كارى كردووه. ئێستاش له‌و ده‌زگا ئه‌منیه نارۆشنه كارده‌كات كه داعش هه‌یه‌تى.
به‌عسییه‌كان چیان به داعش داوه
چ لێدوانه‌كانى ئه‌بو حه‌مزه بێت یان كه‌سانى دیكه بێت كه له‌ناو داعش نزیك بوون. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌باره‌ى داعشه‌وه ده‌ركه‌وتووه. به‌عس گه‌ڵیك شتى به‌داعش داوه. یه‌كه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى ئه‌میره‌كانى داعش له ئه‌فسه‌ره كۆنه‌كانى به‌عس پێكهاتوون. به‌تایبه‌تى ئه‌وان ئه‌ندامن له‌و ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌ى داعش هه‌یه‌تى. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ئه‌زمونى سه‌ربازى و پیلان كۆنى به‌عسیان به‌داعش داوه و كارى پێده‌كه‌ن. له‌هه‌موویان گرنگت ئه‌وه‌یه به‌عس ئه‌زمونێكى له‌دروستكردنى قاچاغچى نه‌وت هه‌یه. ئه‌و ئه‌زمونه‌ى به‌عس له نۆهه‌ده‌كانه‌وه له‌كاتى ئابڵۆقه‌ى ئابوورى دروست بووه. ئێستا به‌عسیه‌كان یارمه‌تى داعشییان داوه له‌دروستكردنى ئه‌و تۆرانه‌ى قاچاغچیه‌تى نه‌وت.
لێكچوونه‌كانى داعش و فیدائییه‌كانى سه‌دام
به‌ر له كه‌وتنى رژێمى سه‌دام حوسێن له‌عێراق رێكخراوێكى چه‌كدارى هه‌بوو، به فیدائییه‌كانى سه‌دام ناسرابوو. رۆژنامه‌ى واشنتون پۆست دیوه لێكچووه‌كانى هه‌ڵسوكه‌وتى نێوان داعش و فیدائییه‌كانى سه‌دام ده‌خاته‌ڕوو. ته‌نانه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌ڕووى جلوبه‌رگیشه‌وه وه‌ك یه‌كن. هه‌ر هه‌ردوولا ده‌مامكى ره‌ش ده‌كه‌ن و فیدائییه‌كانیش مه‌شقیان له‌سه‌ر سه‌ر بڕین و سه‌گ خوارد ده‌كرد.
به‌عسییه‌كان له‌نێوان موسعه‌بى زه‌ڕقاوى و ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى
توێژه‌رێكى عێراقى كه كتێبێكى له‌باره‌ى داعشه‌وه نوسیوه باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سوپاى عێراقى له‌دواى رووخانى سه‌دام له‌به‌ر په‌راوێزخستنیان ئه‌فسه‌رانى به‌عس روویان كردۆته ناو رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان. به‌ڵام ئه‌بو موسعه‌بى زه‌رقاوى كه به‌رپرسى یه‌كه‌مى قاعیده‌بوو له‌عێراق رێگرى له به‌عسییه‌كان كردووه. ئه‌وانى به‌عه‌لمانى زانیوه. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى كه رێگرى نه‌كردووه.به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌عسیه‌كان له‌ناو داعش سه‌رپه‌رشتى زۆربه‌ى ئه‌ركه گرنگه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌فسه‌رێكى عێراقى له ئه‌نبار مالى داعشه
حه‌سه‌ن دلیمى یه‌كێك بوو له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى له‌دواى روخانى به‌عس، ئه‌میركییه‌كان پشتیان پێ به‌ستن بۆ پرۆسه‌ى ریشه‌كێشكردنى به‌عس. حه‌سه‌ن له‌دوایین لێدوانى دا. باس له‌وه ده‌كات چه‌ندین ئه‌فسه‌رى هاوڕێى هه‌یه كه ئێستا به‌رپرسیارێتیان له‌ناو داعش هه‌یه. ئه‌و نموونه‌ى ئه‌فسه‌رێك ده‌هێنێته‌وه كه له‌سه‌رده‌مى بریمه‌ر بێكار بووه و هه‌ژار بووه. كه‌چى ئێستا والى هیته له‌لاى داعش له رۆژئاواى شارى ئه‌نبار.
سه‌ره‌تا ناوى داعش نه‌بووه
یه‌كێك له شێخه‌كانى ئه‌نبار كه ناوى مه‌جید عه‌لوانییه. له‌لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌تا گروپه‌كانى داعش به‌ناوى داعشه‌وه نه‌هاتونه‌ته عێراق به‌ڵكو له‌سه‌روبه‌ندى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌نبار به‌ناوى” جه‌یش موحه‌مه‌د، راشدین، موجاهیدین” هاتونه‌ته عێراق. سه‌ره‌تاش له‌سه‌ر بنه‌ماى عه‌قیده‌ى ئایینى كاریان كردووه. دواتر تێكه‌ڵ به به‌عسییه‌كان بوون.
سه‌رچاوه:الشرق الاوسط