نوچەنێت.ههولێر:
لای خۆیەوە بارزانی رایدەگەێنێت،سەردەنەكەی عەبادی گرنگە و لەكاتێكی هەستاردایە و عەبادیش رایگەیاند ئازادكردنەوەی موسڵ لەگەڵ هەرێمی كوردستان تاوتوێ بكەین.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە یاوەری شاندێکی باڵا کە پێکهاتبوون لە خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عێراق، محەممەد سالم غەبان وەزیری ناوخۆ، دکتۆر دەرباز محەممەد وەزیری کۆچ و کۆچبەران و فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازی و ئەمنی گەیشتنە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆوە پێشوازییان لێکرا.
دوای كۆبونەوەكانیشیان بارزانی و عەبادی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاند ئاشكراكرد.
لای خۆیەوە بارزانی وتی: سەردەنەكەی عەبادی گرنگە و لەكاتێكی هەستاردایە و لەكۆبونەوەكەشماندا گەیشتنیە رێكەوتن و لێك تێگەیشتن.
وتیشی: باسی هەموو كێشەكانمان كردوەو رێكەوتوین لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
راشیگەیاند:لیژنەیەكی سەربازی دروست دەكرێت بۆ ئەوەی بزانین چۆن كورد بەشداری دەكات لەئازادكردنی شاری موسڵ و دواتر بڕیاری خۆمان دەدەین.
لای خۆیەوە عەبادی وتی:هەموو پێكهاتەكان هەموویان رۆڵەی عێراقن و بەیاك چاو سەیریان دەكەین و بەرگریان لێدەكەین
وتیشی:برایانمان لەهەرێمی كوردستانەوە ئەركی خۆیان لەهاوكاری كردنی ئاوارەكان جێبەجێ كروە
راشیگەیاند:بۆ تاوتوێ كردنەوەی ئازادكردنەوەی نەینەواو هاتوینەتە وردستان و ئەو بابەتەمان تاوتوێ كرد و سەقفێكی زەمەنیشمان بۆ ئازاكردنەوەی ئەو شارە داناوە.
وتیشی: خەڵكی موسڵ رۆڵێكی كاریگەریان دەبێت لە ئازادكردنەوەی شارەكەیان.
رونیشیكردەوە:دەستدرێژكاران لە تكریت رادەستی دادگا دەكرێن.
عەبادی وتیشی:خەڵكی موسڵ كەلەژێر دەستی داعشن موچەیان وەردەگرت بەڵام ئێستا پێداچونەوەی پێدات دەكەین بۆ ئەوەی ئەو پارەیە نەكەوێتە ژێر دەستی داعشەوە.
راشیگەیاند: حكومەتی عێراق بودجەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.