كۆمەڵ هەڵوێستی خۆی لەبارەی پۆستەكەی بارزانی و دەستور راگەیاند

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

لەكۆبوونەوەی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان‌ و كۆمەڵی ئیسلامی چەند پرسێك تاوتوێكراوەو ئەمیر كۆمەڵیش هەڵوێستی حیزبەكەی لەسەر دەستوورو سەرۆكایەتی هەرێم ئاشكراكرد.

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای دەستووری هەرێم‌ و یاسای سەرۆكایەتی هەرێم‌ و گەیشتن بەدەرئەنجامێكی دیاریكراو ئەمڕۆ دەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەكتەبی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامییان كردو لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵ و بەرپرسانی ئەو حیزبە كۆبونەوە.

دوای كۆبوونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان ‌و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكراكرد.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا عەلی باپیر لەبارەی هەڵوێستی حیزبەكەی لەسەر پرسی دەستوورو درێژكردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانی، وتی:لەگەوو وەفدی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەربارەی پرسی دەستور و سیستەمی حكومڕانی و پۆستی سەرۆكی هەرێم گفتوگۆمان كرد كە ئەو پرسانە باس و خواسی گەرم و گوڕیان لەسەرە و لەچەند مانگی داهاتوو وەكو واقیعێك رووبەڕویان دەبینەوە پێویستە لەئێستاوە زەمینە سازیان بۆ بكرێت.

ئەمیری كۆمەڵ وتیشی:ئێمە مەبدەئیەن رامان وایە ئەم هەرێمی كوردستانە پێویستە دەستورێكی هەبێت كە لەسەر بناغەی سازان و لێك تێگەیشتن ئامادەكرابێت و دەستورێك بێت زیاتر تەعبیر بكات لە خواست و ئاوات و هیوایەتەكانی خەڵی هەرێمی كوردستان و زیاتر حاكمیەتی خەڵك و دەسەڵات بەدەست خەڵكەوە بوونی تێدا بەرجەستە ببێت،پاشان هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بەدەستورەوە هەیە وەكو سیستەمی حكومڕانی و مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێم و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دەسەڵا تەكان دەبێت هەموو بەشێوەیەك بێت لەناو پەرلەمان لێك تێگەیشتنیان لەسەر بكرێت و پاشان بدرێنە راپرسی گشتی.

عەلی باپیر راشیگەیاند:دەبێت لەدەستوردا پرسی پۆستی سەرۆكی هەرێم چارەسەر بكرێت.

هاوكات هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا یوسف محەمەد وتی:كۆمەڵی ئیسلامی پشگیری ئەوەن كە ئەم پرسانە بەرێگەی یاسایی و دەستورییەكەی لەرێگەی دەنوستاندن لەپەرلەمانی كوردستان یەكلای بكرێنەوە و ئەوان چاوەڕی ئەوە دەكەن لێكتێگەیشتن لە نێوان لایەنەكان بێتەكایەوە

وتیشی:هەموان هەوڵدەین كە ئەو تەنگژانەی هەن بە شێوازێك چارەسەر بكرێن كە سیتەمی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com